بەرلین بە نیازە ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار پەنابەری عێراقی بگەڕێنێتەوە

بەرلین بە نیازە ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار پەنابەری عێراقی بگەڕێنێتەوە

ئەڵمانیا ویستگەی خۆی بۆ كردنەوەی دوو ناوەندی ڕاوێژكاری بۆ كۆچبەران لە عێراق كردەوە، بە ئامانجی ئاسانكاری گونجانی ئەو پەنابەرانەی دووبارە دەگەڕێنرێنەوە عێراق، چونكە بەرلین بە نیازە ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار  پەنابەری عێراقی بۆ وڵاتەكەی بگەڕێنێتەوە، ئەمەیش وەك بەشێك لە دووبارە بووژانەوەی سەرمایەی مرۆیی عێراق هەژمار دەكات.

 

ئەو دوو ناوەندە ڕاوێژكارییەی پەنابەران، کە یەكێكیان لە بەغدایە و ئەوی دیکە لە هەولێر دەبێ، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا"  گێرد مۆلەر"  لە كۆنگرەی بەخشەرانی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دووپاتی كردەوە، گەڕاندنەوەی ئاوارەكان یارمەتیدەری بووژاندنەوەی سەرمایەی مرۆییە لە عێراق دا، ئەو 10 هەزار پەنابەرەش كە دەگەڕێنرێنەوە عێراق، بڕی 350 ملیۆن یۆرۆیان بۆ خەرج دەكرێ،هەروەها پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر داوە، ئەمەش ئەو بڕە پارەیەیە كە ئەڵمانیا وەك هاوكاری پێشكەشی عێراقی دەكات.

 

ئەڵمانیا دەیەوێ لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق، لە ڕووی مرۆیییەوە زۆرترین ڕۆڵ ببینێ، لە گەڕاندنەوەی پەنابەران و هاوكاریكردنیان، پاشان گەیاندنی یارمەتی بەردەوام بۆ ئاوارەكان، بەتایبەت منداڵانی ئاوارە، لە درووستكردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخان بۆ ناوچەكانیان.

 

لە 2014ەوە بەهۆی هاتنی تیرۆریستان و تەنگژەی ئابووری لە عێراق، ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵكی عێراق لە ڕێی توركیاوە خۆیان گەیاندە وڵاتانی ئەورووپا،لەم ناوەندەدا لە ئەورووپا زۆرترین ڕێژەی پەنابەران لە ئەڵمانیا گیرسانەوە و ئێستاش ئەو ووڵاتە بە نیازە 10 هەزار پەنابەر ڕەوانەی عێراق بكاتەوە