RT رووسی : ئەرتەشی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفرین گازی کیمیاوی بە کار هێناوە

RT رووسی : ئەرتەشی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفرین گازی کیمیاوی بە کار هێناوە

لە گوندی ئاریندە لە خورئاوای عەفرین دوێنێ شەش کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوی باری تەندروستیان تێک چوو و رەوانەی نەخوشخانە کران.

 

تەلەفزیونی RT ڕووسی بڵاوی کردەوە ئەرتەشی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفرین گازی کیمیاوی بە کار هێناوە، ئەم راپۆرتەی RT  کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە و مەولود چاووش ئوغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا تەلەڤزیونی RT  بە "درۆزن" ناوبرد و داوای بەڵگەی لێان کرد.

 

هەروەها دوێنی ١٦ گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە YPG  کە لە بەرخودانی عەفرین گیانی خوێان لە دەست دابوو لە عەفرین بە خاک سپێردران.

بە هوێ بەرخودانی توندی YPG  ئەرتەشی تورکیا قەناس و هێزێکی پشتیوانی زۆری رەوانەی عەفرین کردوە.

 

هاوکات رێکس تیلەرسەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (SDF)  لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانراوە کە ئەم یارمەتیانە تایبەتە بە شەڕی داعش.