فراكسیۆنە کوردییەکان: جگە لەسوننەکان (٥٠) په‌رله‌مانتارى شیعه‌شمان له‌گه‌ڵدایه
بەوتەی سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشنیارى نوێیان بۆ بودجه هه‌یه و ئاشکراشیدەکات، کە وێڕای سوننەکان (٥٠) په‌رله‌مانتارى شیعه‌شیان له‌گه‌ڵدایه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاندووە، کە فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشنیارى نوێیان بۆ پڕۆژه یاساى بودجه هه‌یه.
سەبارەت بەتێپه‌ڕكردنى بودجه‌ش سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى به‌دوورى ده‌زانێت بودجه په‌سه‌ند بكرێت و ده‌شڵێت، کە وێڕای سوننه‌كان (50) په‌رله‌مانتارى شیعه‌مان له‌گه‌ڵدایه ئه‌وانیش له‌بودجه ناڕازین و به‌شدار نابن لەپەسەندکردنی.
نزیکەی دوو مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نه‌یتوانیوه بودجه‌ى وڵاتەکەی بۆ ساڵى (٢٠١٨) په‌سه‌ند بكات، ناڕه‌زایى كوردیش له‌بودجه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه کە رێژه‌ى (١٧٪)ى لێ كه‌مكراوه‌ته‌وه.