ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە ئێران

ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە ئێران

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەزیادبوونی تۆڕی بەكرێگیراوانی ئێران لەوڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا، جەختیشیکردووەتەوە، کە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە رووبەڕووی ئێران ببنەوە.
لە چوارچێوەی كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش، كە لەئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت (ئێچ ئار مەكماستەر) راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەكی فراوانتر لەوڵاتانی دیکەی وەك سوریا، یەمەن و عێراق، تۆڕی بەهێزی بەكرێگیراوان دادەمەزرێنێت و پڕ چەكیشیان دەکەن.
مەكماستەر دووپاتیشیکردووەتەوە، کە ئەوەی جێی نیگەرانییانە، ئەو تۆڕانە زیاتر و زیاتر بە توانا دەبن.
ئاشکراشیکردووە، کە حکومەتی تاران ئەو تۆڕە بەكرێگیراوانە ئامادە دەكات و چەكی وێرانكەریشیان پێدەدات.
ئەو راوێژكارەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەشڵێت، کە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە رووبەڕووی ئێران ببینەوە.