نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق دەستگیر دەکرێت
نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق، لەلایەن هێزێكی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیردەکرێت.
ئاژانسی سۆمەریە نیوز لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، کە هێزێکی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (مورته‌زا مه‌ته‌ر شه‌جه‌ر ئه‌لشه‌ریفی) نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە مورته‌زا مه‌ته‌ر، لەماڵەکەی خۆیدا له ناوچه‌ی مه‌نسوڕی خۆرئاوای به‌غدا، به‌پێی یاسای (٣٩)ی ساڵی (١٩٩٤) لەلایەن ئەو هێزە ده‌ستگیركراوه.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا (قوته‌یبه جبوری) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایکردبوو، کە بەمەبەستی لێکۆڵێنەوە لەسەر ئەوەی کە سه‌رپێچی دارایی و كارگێڕی لهسهندیكاكهدا ئەنجامداوە، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه لهنهقیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق پێكهێنراوه.