ئەمریکا و ئوردن یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

ئەمریکا و ئوردن یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

هەردوو حكومەتی ئوردن و ئەمریکا یاداشتێکی لێکتێگەیشتیان واژۆدەکەن، کە بەپێی یاداشتەکە واشنتۆن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو جەنگی دژی داعش پاڵپشتی ھەوڵەکانی حکومەتی عەمان دەکات.
لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ئوردن، رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بە بەھای شەش ملیارو (٣٧٥) ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردندا واژۆکرد.
بەپێی یاداشتەکە، حکومەتی واشنتۆن لەساڵی (٢٠١٨)ەوە تا (٢٠٢٢) ھاوکاری ئوردن دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو جەنگی رێکخراوی تبرۆریستی داعش و بوژاندنەوەی ئابووری ئەو وڵاتە.
یاداشتەکە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە واژۆکرا، بواری ھەمانگی ئابووری و بەرگری لەنێوان ئوردن و ئەمریکا دەکاتەوە، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ پاڵپشتی لەپلانی چاکسازییە ئابووری و سیاسییەکانی شا عەبدوڵای پادشای ئوردن دەکات، ھاوکات ئەو بارگرانییە ئابورییەش لەسەر ئەو ئوردن سوک دەکاتەوە کە ئاوارەی سوری و عێراقی بۆ ئەو وڵاتەیان دروستکردووە.