بۆردمانەکانی ئەوڕۆی عەفرین : پەرستگەیەکی کۆنی ڕۆمانییەکان وێران کرا

بۆردمانەکانی ئەوڕۆی عەفرین : پەرستگەیەکی کۆنی ڕۆمانییەکان وێران کرا

بە پێی ئەوهەواڵەی بە دەستمان گەیشتووە لە سەر دۆخی ئێستای عەفرین ، بە هۆی بۆردمانە هەڕەمەکییەکانی سوپای تورکیا بەشێک لە پەرستگەی کۆنی ڕۆمانییەکان لە شێراوەی عەفرین وێران کرا.  

هەروەها دۆخی نەخۆشخانەکانی عەفرین نالەبارە

٢٧ ڕۆژە شەڕ بەردەوامە و هەتا دێت قوربانیانى سڤیل زیاتر دەبێت. تا ئێستا ٦٠٠ کەس بوونەتە قوربانى. سوپاى تورکیا گوێیان لە خەڵکى سڤیل نییە.

نەخۆشخانەی عەفرین پڕ بووە لە کوژراو و برینداری خەڵکی سڤیل . دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ بە بۆردمانی خەڵکی سڤیل  ، خەڵکى ناچار بکەن عەفرین جێ بێڵن تا گۆڕەپانەکەیان بۆ کراوە بێت بۆ هێرشى توندتر و گرتنى عەفرین".