"هەڵگرتنەوەی ماددە تەقەمەنییەکان لەعێراق (١٠) ساڵی پێویستە"
بەپێی ئاژانسی كاروباری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، کاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان له‌وڵاتی عێراق، ماوه‌ی (١٠) ساڵ ده‌خایه‌نێت.
له پرێس كۆنفرانسێكدا، بێیر لودهامار به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی كاروباری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كانی له‌عێراق کە سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگەیاندووە، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵی كردبوون لەعێراق، كارێكی زۆر ئاڵۆزه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و مادده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌عێراق، ماوه‌ی (١٠) ساڵ ده‌خایه‌نێت و پێویستی به (٢١٦) ملیۆن دۆلاره.
لودهامار جەختیشیکردووەتەوە، کە پێویستە ئەو مین و تەقەمەنیانە لەو ناوچانەدا هەن، هەڵبگیرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان سه‌ر زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
دەشڵێت، "بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیم له‌چواردە وڵات‌دا كردووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه زۆره له‌مین و مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شاری موسڵی عێراقدا هه‌ن نه‌بینوه، كه كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان زۆر ئاڵۆزه".
ئاشکراشیکرد، کە ئاژانسه‌كه‌یان لەساڵی (٢٠١٧)دا توانیوێتی (45) هه‌زار پارچه مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌عێراق هەڵبگرێتەوە، هاوکات مەشق و راهێنانیان به (٤١٥) هه‌زار كه‌س کردووە، لەسەر مه‌ترسی و پاراستنی گیانیان له‌میانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا.