پێداچوونەوە لەوەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ پەمانگاکانی هەرێم دەکرێت

پێداچوونەوە لەوەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ پەمانگاکانی هەرێم دەکرێت

بەمەبەستی پێداچونەوە بەسیستمی وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم، لیژنەیەك پێكهێندراو بەوتەی سەرۆكی لیژنەكەش، لەهەنگاوی یەكەمدا تەواوی سەرنج و تێبینی و زانیارییەكان لەكەسانی پسپۆڕ كۆدەكەنەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا دکتۆر داود ئەتروشی سەرۆكی لێژنەی پێداچونەوە بەسیستمی وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە كاری سەرەكی لیژنەكەیان پێداچونەوەیە بەسیستمی وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەكانی راستەوخۆ، زانكۆلاین، خوێندنی ئێواران و پارالێل، لەسەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان.
داود ئەتروشی باسی لەوەشکردووە، کە لەهەنگاوی یەكەمدا لێژنەكەیان تەواوی سەرنج و تێبینی و زانیارییەكان لەكەسانی پسپۆڕ كۆدەكەنەوە، هاوکات سەرنج و تێبینی لەتۆماری قوتابیان لەزانكۆكان و مامۆستایانی زانكۆ وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەبارەی كێشە و گرفتەكانی سیستمی وەرگرتن لەزانکۆ وپەمانگاکانی هەرێم، راپرسیەك لەنێو قوتابیانی قۆناغی یەكەم لەزانكۆكان ئەنجام دەدەن، لە كۆتایشدا ڕاپۆرتێك لەو بارەیەوە ئامادە دەكەن.