لە قوتابخانەیەکی ئەمریکا (١٧) کەس کوژران
بەهۆی هێری چەکدارێکی گەنجەوە بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی لەویلایەتی فلۆریدای ئه‌مریكا (١٧) کەس کوژران.
پۆلیسی ئه‌مریكا رایگەیاندووە، کە درەنگانی شەوی راردوو، گه‌نجێكی چه‌كداری ته‌مه‌ن (19) ساڵ، هێرشی كردووەته سه‌ر قوتابخانەیەکی ئامادەیی لەویلایەتی فلۆریداو بەهۆی تەقەکردنی کەنجەوە (17) كه‌سی کوژران، کە خوێندكار و كه‌سانی پێگه‌یشتووشی تێدایه.
لای خۆشیەوە فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی فلۆریدا ئاشکرایکردووە، کە گەنجە چه‌كداره‌كه ناوی (نیكۆڵاس كروز)ه و پێشتر قوتابی ئه‌و قوتابخانەیە بووه، به‌ڵام به‌هۆی رێوشوێنی خوێندنگه‌كه‌وه له خوێندن ده‌ركراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تەقەکەرەکە بەبێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك لەگەڵ هێزەکانیان، خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
بەپێی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئه‌مریكاش، ئەمە هەژدەمین روداوی ته‌قه‌كردنی ناو قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی ئەو وڵاتەیە لەماوە ئەمساڵدا.