سوپای تورکیا لەراجۆ هەڵهات

سوپای تورکیا لەراجۆ هەڵهات

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات،  لە ناحیەی راجۆی سەر بە عەفرین، پەلامارێكی سوپای توركیا تێکدەشکێنن و هێزەکانی سوپا ناچار دەکەن هەڵبێن. 
ئاژنسی هاوارنیوز بڵاویكردەوە كە شەوی رابردوو هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هێرێکی هاوبەشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی تورکیایان بۆ سەر گردی بلیلكە كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی راجۆی سەر بە شاری عەفرین تێكشكاندووە.
هێما بەوەشکراوە، کە شەڕڤانانی هەسەدە دوای رووبەڕووبوونەوەیان، هێزەكانی سوپای توركیا و چەكدارەكانیان ناچارکردووە کە لەناوچەکە هەڵبێن.
تا ئێستا هیچ لایەنێک زانیاری لەبارەی ئاماری زیانەکانی شەڕەکەوە بڵونەکراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە (٢٠)ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵی زەیتون) هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر شاری عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.