ئێران و ئەمریکا مۆڵەت بە یەکتری دەدەن
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە، کە هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە و لە وڵامدا ڕێژیمی ئێرانیش دەڵێ ئێوەش بڕۆنە دەرێ.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ، " ڕێکس_تێلرسۆن" ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ٢٠١٨ ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ "ئەیمەن ئەلسەدەفی" هاوتا ئۆردۆنییەکەی ڕایگەیاند: " دەبێت قەیرانی سووریا بەپێی بڕیاڕی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتووێژەکانی ئاشتی ژێنێڤ چارەسەر بکرێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی: ڕێژیمی ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەش کە پاڵپشتـیان لێ دەکات لە سووریا بکشێنێتەوە.
ڕاوێژكاری باڵای ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران پاسدار "عهلیئهكبهر ویلایه‌تی" لەو بارەیەوە ، ووڵامی " ڕێکس تێلرسۆن " ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکای داوەتەوه و وتوویەتی: "هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا و لەسه‌ر داوای دیمەشق هاتوونه‌ته سووریا و ده‌بێت هێزه‌كانی ئەمریکا ئه‌و ووڵاته بەجێ بهێڵن".
هەروەها ویلایەتی وتوویه‌تی: "ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته سووریا و مۆڵه‌تی حكوومه‌تی شه‌رعی ئه‌و ووڵاته‌یان نییه، له‌و ووڵاته بكشێنه‌وه، نه‌ک ئێران".
پێشتر ڕێکس تێلرسۆن، له دیدارێكی ته‌لەفزیۆنیدا ئاماژەی کردبوو : " سەبارەت بە بوونی ئێران له ووڵاتانی سووریا، یه‌مه‌ن، لوبنان و عێراق، تێڕوانینی ئەمریکا وه‌ک تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه پێمانوایه بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتییان بەدی ناهێنێت، جارێكی دیكه داوا له تاران ده‌كه‌ین، هێزه‌كانی بكشێننه‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی ڕاسته‌قینه‌یە بۆ داهاتوو".