(١٨) کەسی بێ ماڵ و حاڵ لەفەرەنسا گیانیان لەدەستدا
بەپێی ئامارێک له‌سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا (18) كه‌سی بێ ماڵ و حاڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگای هاوكاریكردنی بێ ماڵ و حاڵەکان ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکرایکردووە، لەسەرەتای ساڵی تازەوە تا ئێستا (١٨) هاووڵاتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دەزگاکە رونیشیکردووەتەوە، کە ژماره راستییه‌كه‌ی ئەو کەسانەی لەسەر شەقامەکان گیانیان لەدەستداوە زۆر له‌وه زیاتره، بەڵام ته‌نها ئه‌و ژماره‌یه به‌وان راگه‌یه‌نراوه.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاوینی ساڵی رابردوو، ئێمانوێل ماكرۆن سه‌رك كۆماری فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی بەهاووڵاتیانی وڵاتەکەی دابوو، كه تا كۆتایی ساڵی (٢٠١٧) شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ گشت ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌و هیچ كه‌سێك نامێنێت كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان به‌سه‌ر ببات.
جێی ئاماژەیە، لەماوه‌ی مانگی رابردوودا سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی سه‌خت وڵاتی فه‌ڕه‌نسای گرتووه‌ته‌وه‌و کە ئەوەش مه‌ترسییه‌كی گەورەی بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دروستکردووە کە له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان دەگوزەرێنن.