کۆنگرەی سێیەمی هەدەپە لەئەنقەرە دەستیپێکرد
سه‌رباری رێگریه‌كانی پۆلیسی توركیا، كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بە بەشداری هه‌زاران كه‌س لەشاری ئەنقەرە ده‌ستپێكردو بڕیارە لە کۆنگرەکەدا دوو هاوسه‌رۆكی نوێ بۆ پارته‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە له‌شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، سێیه‌م كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) دهستیپێكردو ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ش كه له‌ناو هۆڵی كۆنگرهدان (٢٠) هه‌زار كه‌س دەبێت.
بڕیارە لهكۆنگرهکەدا، هه‌ده‌په دوو هاوسه‌رۆكی نوێ بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و پێشتر سەڵاحەدین ده‌میرتا رایگه‌یاندبوو، کە "ئه‌و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه".
وێڕای ئه‌وه‌ی هەدەپە، پارتێكی فه‌رمی توركیایەو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش‌دا ڕێژه‌ی (10%)ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام بۆ بەستنی سێیەمین كۆنگره‌ی حکومەتی توركیا هه‌وڵیدابوو به‌ربه‌ست دروستبكات، کەچی لایه‌نگرانی ئه‌و هەدەپە و به‌رپرسانی ئەو پارتە، سوربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه‌یان.
بەڕێوەچوونی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە له‌كاتێكدایه، کە (13) په‌رله‌مانتاری ئەو پارتە له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی)یه‌وه ده‌ستگیركراون و تائێستاش له‌زیندانه‌كانی تورکیادان به‌تایبه‌تیش (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) کە هەردووکیان هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ن.