شەڕڤانان هەلیکۆپتەرێک و تانکێکی دیکەی تورکیا تێکدەشکێنن
شەڕڤانانی هەلیکۆپتەرێک و تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە ناوچەکانی عەفرین تێکشکاند، کە بە سەر ئاسمانی گوندی قودەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین-دا دەفڕی.
بە پێی هەواڵی ئاژانسەکانی نزیک لە یەپەگە، ئەمڕۆ شەممە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیان لە ئاسمانی گوندی قودەی سەر بە شارۆچکەی راجۆی عەفرین خستووەتە خوارەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، شەڕڤانان لهگوندى حهج بلێلی سهر بهناوچهى شیێ لهعهفرین تانکێکى دیکهى سوپاى تورکیان تێکشکاندووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، تائێستا چهندین تانکى سهربازیی سوپاى تورکیان تێکشکاندووهو ڕێگریان لهپێشڕهویی ئەو سوپایە و چهتهکانى هاوپەیمانی تورکیا کردووە، که شاری عهفرین داگیر بکهن.
بە پێی ئاژانسەکانی نزیک لەشەڕڤانان، سوپای تورکیا، لەهێرشە زەمنییەکانیدا بۆ سەر عەفرین شکستی هێناوەو نەیتوانیوە پێشڕەویی بکات، بۆیە رووی کردووەتە هێرشی ئاسمانی و هاووڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.