ئەمریکا لەبەکارهێنانی تانکی ئەبرامز لەلایەن حەشدی شەعبیەوە هاتەدەنگ
پاش چەندین مانگ لەروداوەکانی (١٦) ئۆکتۆبەرو به‌كارهێنانى تانكى ئه‌برامز له‌لایه‌ن میلیشیاکانی حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا له‌م بابه‌ته هاته ده‌نگ و نیگه‌رانیى خۆى دەربڕی.
ئه‌ریك باهۆن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا رایگەیاند، کە له‌مانگی تشرینی یەکەمی ساڵى رابردووەوە تانكى جۆرى ئه‌برامز به‌پێى رێکەوتنی پرۆگرامى فرۆشتنى چه‌ك له‌لایه‌ن پنتاگۆنەوە به‌عێراق دراوه، به‌ڵام نابێت ئه‌م جۆرە تانكانه جگه له‌سوپاى عێراق به‌ده‌ست كه‌سانى دیکەوە بن، كه‌چى ده‌ركه‌وتووه ئه‌م تانكانه له‌لایه‌ن میلیشیاکانی حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به‌كار هاتووه".
باهۆن دەشڵێت، "ئێمه له به‌دواداچوونەکانمان بۆ ئەم بابەتە به‌رده‌وام ده‌بین".
جەختیشیکردووەتەوە، کە سه‌رجه‌م ئەو تانکانە له‌میلیشیاکانی حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگیراونه‌ته‌وه و دراونەتەوە سوپاى عێراق.
وتەکانی وته‌بێژى پنتاگۆن لەکاتێکدایە، کە له رووداوى (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، تانکر ئەبرامز به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له‌دژى كورد به‌كارهێنراو هەر ئەو کاتەش سه‌ركردایه‌تیى كورد و حكوومه‌تى هه‌رێم، حکومەتی واشنتۆنیان له به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره تانكانه ئاگادار كردووه.
جێی ئاماژەیە لەروداوەکانی (١٦) ئۆکتۆبەر، هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکیان تێکشاند، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دژی کورد بەکارهێنرا.