لەهەرێم ژووری ئۆپراسیۆنی قەیران و كارەساتەكان دامەزرا

لەهەرێم ژووری ئۆپراسیۆنی قەیران و كارەساتەكان دامەزرا

بەمەبەستی پێداچوونه‌وه‌ بەرەشنووسی ژووری ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان لەهەرێمی كوردستان، ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان وۆركشۆپێكی رێكخست له‌نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگەکانی حكومه‌ت .
هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوه‌بەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، رایگەیاند، کە ورۆکشۆپەکە وەك بەشێكە لەهەوڵەكانی دامەزراندنی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته‌‌كان له‌هه‌رێم.
رونیشیکردەوە، کە له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی په‌سەندكراو، ره‌شنووسی ژووری ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان هەمواردەکرێتەوە، بڕیاریشدرا رشنووسی پلانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌‌ بواری جێبەجیکردنەوە، بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سەندكردنی.
هۆشەنگ محەمەد باسی لەوەشکردووە، کە مه‌به‌ست له‌دامه‌زراندنی ژوورەکە بۆ به‌سیستمكردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاره‌سات و قه‌یرانه‌ لەناکاوەکانە‌ لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان، بەخێرایی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكاری بۆ مه‌ترسییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ رێگه‌گرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یران و كاره‌ساته‌كان له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و ژێرخانی ئابووری و كاروچالاكی هاووڵاتیان.