وەرزشوانێکی کورد پلەی یەکەمی " سوپەر فایت " ی بەدەست هێنا
وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی " سوپەر فایت " دا پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێران بەدەست هێنا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە " بێهزاد خزری" وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە کێبڕکێی " سوپەر فایت" دا توانی پلەی یەکەم لە ئاستی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
کێبڕکێی "سوپەر فایت"، کێبڕکێیەکی "پێشکەوتووە " که لە ٥ ڕاندی دوو خولەکی واتە سەرجەم ١٠ خولەکی بێ ڕاوەستان ، بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ئەمە یەکەم جارە لە ئاستی ئێراندا ئەم کێبڕکێیە بەڕێوە دەچێت و لە شاری مەهاباد سێ کەس بەشدارییان کردووە کە هەر سێ وەرزشوانەکە پلەیان بەدەست هێناوە.
لەو کێبڕکێیەدا کە لە شاری " شوش" بەڕێوەچووە، " بێهزاد خزری" وەرزشوانی کورد له کێشی ٦٥ کیلۆدا توانی پلەی یەکەم و لە کێشی قورسدا " شارام ناسوتی" پلەی یەکەم و " سامان_مستەفا_زادە" پلەی سێهەمی بەدەست هێنا