نەتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات

نەتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ  دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 
ئاماژە بەوەشکراوە، کە وا دەردەكەوێت سەردانەكەی نەتانیاهۆ  بۆ ئەمریکا، پشتیوانییەكی ورەئامێز بێت بۆ خۆی و وڵاتەکەی، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا بمێنێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە کە دوو رۆژ پێش ئێستا پۆلیسی ئۆرشەلیم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێكۆڵینەوەی لەبارەی كەیسێكی گەندەڵی لەگەڵ (بنیامین نەتانیاهۆ)دا کرد.