بریندارێكى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بنەسڵاوە گیانی لەدەستدا
بریندارێكى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێی شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بەپارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
فاخر هه‌ركى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر، رایگەیاندووە، کە ئەو كوڕ‌و باوكەی دوێنێ لەتەقینەوەکەی بنەسڵاوە بریندرابوون و ئه‌مڕۆ هەینی، كوڕه‌كه كه ناوى (سه‌باح سه‌لاح) و ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ بووه گیانى له‌ده‌ستدا.
باسی لەوەشکردووە، کە نه‌شته‌رگه‌رى بۆ سەباح ئه‌نجامدرا، كه هه‌ردوو قاچى له‌ده‌ستدابوو، دواتر نه‌شته‌رگه‌رى مێشكى بۆ كرا، بەڵام به‌هۆى سه‌ختى برینى مێشكییه‌وه گیانی لەدەستدا.
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە باوكه‌كه بارى ته‌ندروستى جێگیره‌و له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه.
سه‌باح سه‌لاح، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵەو تەمەنی یەکێک لەمنداڵەکانی تەنها دوو مانگە.
ئێواره‌ى دوێنێ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بەئۆتۆمبێلێكەیانەوە ئەو کوڕ‌و باوکە كە پیشەیان پێشمەرگەی حزبی دیموکراتە برینداربوون.
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو پێشمەرگەیان، مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا) رایگەیاند، کە تائێستا هیچ سەرەداوێکمان دەستنەکەوتووە، چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش دەکەین، بەڵام جگە لەرژێمی ئێران هیچ دوژمنێکی دیکەمان نییە.