image

پەیامی کورد    ... .بڕیارە بەم نزیکانە هونەرمەند هەڵوێست محەممەد ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاوبکاتەوە و دەیەوێت بگاتە ئاستی ڤیدیۆ کلیپی (گوڵێ)ی زەکەریا عەبدوڵڵا.

 : بەمنزیکانە نوێترین کاری هونەریی بڵاودەکەمەوە، کە یەکێکە لە تراکەکانی فیلمی پەیکەری دڵ. هەڵوێست ناوی ڤیدۆکلیپەکە ئاشکراناکات، بەڵام دەڵێت: پێشبینیدەکەم، هەنگاوێکی باشبێت بۆ
ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی کوردی.

هەڵوێست محەممەد سەرسامیی خۆی بە ڤیدیۆ کلیپی گوڵێی زەکەریا عەبدوڵڵا دەردەبڕێت و دەڵێت: "دەمەوێت ئەم ڤیدیۆ کلیپەم بگاتە ئاستی ڤیدیۆکلیپی گوڵێ"، هەروەها لەوبڕوایەدایە، هێشتا ‌"هیچ ڤیدیۆ کلیپێکی کوردی نەگەیشتووەتە ئاستی ئەو بەرهەمەی زەکەریا".

بە گوتەی هەڵوێست، ئەم ڤیدیۆ کلیپە نوێیەی ستافێکی پڕۆڤیشناڵی تورک کارەکانی بۆکردووە، تێکستی گۆرانییەکە هی خۆیەتی، یەکێکە لە تراکەکانی فیلمی پەیکەری دڵ کە لە 12 تراک پێکهاتووەو تاوەکو ئێستا 2 تراکی دیکەی کراوە بە ڤیدیۆ کلیپ، عەلی شەریفزادە، کاری میوزیکی بۆکردووە، لەلایەن (ئێلتان نوری) کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و، سیناریۆی ڤیدیۆ کلیپەکە هەڵقوڵاوی تێکستی گۆرانییەکەیە.

هەڵوێست محەممەد لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شاری سلێمانییە، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیارییە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستیکردووە بە کاری هونەری و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە، خاوەنی یەک ئەلبومی گۆرانییە بە ناوی ( IQD700).