دەستەی دەستپاکی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

دەستەی دەستپاکی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیست و قەوارە سیاسییەكان بۆ پەرلەمانی عێراق، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك  بڵاودەكاتەوە و تێیدا هاتووە، کە لەكاتی بانگەشەدا چەندان دامەزراوەی فەرمی و فەرمانبەری كەرتی گەشتیی بەكار هێنراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست "پەیاماکورد" كەوتووە، لەكاتی بانگەشەی حزب و لایەنە سیاسییەكاندا چەندان فەرمانگە و فەرمانبەری كەرتی گشتی لەهەرێم بۆ بانگەشەی حزبی بەكارهێنراون كە ئەوەش پێچەوانەی بنەماكانی رەفتاری وەزیفییە لە هەرێمی كوردستان.

دەستەکە داواشی لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی كردووە كە لە بانگەشە و قۆزتنەوەی موڵكی گشتی بۆ بانگەشەی حزبی دوور بكەونەوە.

دووپاتیشکردووەتەوە، كە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسی فەرمانگانە دەكەن كە موڵكی گشتیی بۆ بانگەشەی حزبی بەكار دەهێنن.

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا لەهەرێم دامەزراوە و ئەركی چاودێری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییە.